پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کارەبا وزەی خۆر


Oct 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  کارەبای حکومەتی هەرێم  ڕایگەیاند،  وەزارەتی کارەبا لە مەراسیمێکدا پڕۆژەی بەرهەمهێنان کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر بينا و گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی کردەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا باسی لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر کرد کە چەند پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەم نزیکانە بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێن و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
پڕۆژەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی کارەبا بە توانای بەرهەمهێنانی 131 کیلۆوات لە لایەن کۆمپانیای سۆلاڤەوە جێبەجێ کراوە.
 بۆ یەکەمین جارە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر بینای حکومی و لەسەر کەپری گەڕاجی ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت، بە بێ ئەوەی کە ژینگە پیس بکات و هیچ تێچوونێکیشی بۆ بەرهەمهێنانی هەبێت.
لە رێوڕەسمەکەدا، هە یەک لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگە و دکتۆر محەمەد شوکر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئامادەی کردنەوەی پرۆژەکە بوون.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم