قایمقام تونێلی دەربەندیخان بەسەر دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە دوو پەیوەندی تەلەفونی جیاوازدا لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ئەنجامدا و داوای لێکردن کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە خێراتر بکرێت پێش کاتی بارانبارین تونێلەکە بکرێتەوە بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا بەو پێیەی لە وەرزی بارانبارین ڕێگای سەرشاخ گرفت بۆ شۆفێران دروست دەکات و خلیسکان و بەربوونەوەی ئۆتۆمبێل ڕوودەدات و دەبنە هۆی دروستبوونی ڕووداوی هاتووچۆ.
قایمقایەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند، سڵێمان محمد سعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە یاوەری وەفدێکی ئیداری قەزای دەربەندیخان سەردانی تونێلی دەربەندیخان یان کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە. لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز قائیمقام چاوی کەوت بە ئەندازیاری سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە و لە کێشە و گرفتەکانی کۆڵیەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی پێدان، بەڕێز قائیمقام دوو پەیوەندی تەلەفونی جیاوازی لەگەڵ هەریەک لە بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ئەنجامدا و داوای لێکردن کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە خێراتر بکرێت پێش کاتی بارانبارین تونێلەکە بکرێتەوە بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا بەو پێیەی لە وەرزی بارانبارین ڕێگای سەرشاخ گرفت بۆ شۆفێران دروست دەکات و خلیسکان و بەربوونەوەی ئۆتۆمبێل ڕوودەدات و دەبنە هۆی دروستبوونی ڕووداوی هاتووچۆ، لەبەر هەمان هۆکار بە لەبەر چاوگرتنی مەترسیەکان پێویستە لای خۆیانەوە هەوڵی جدی بدەن و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە خێراتر بکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم