عارف ته‌یفور: پارتی سێ وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی ته‌نها وه‌زاره‌تی داد وه‌رده‌گرێت
(0) /
زایەڵە - پێده‌چێت له یه‌ك دوو رۆژی داهاتودا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ بارزانیدا، تاوتووێی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات.
عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به میدیای حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، پشكی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق چوار وه‌زاره‌ته كه سێ وه‌زاره‌تیان به‌ركه‌وته‌ی پارتی ده‌بێت و وه‌زاره‌تێكیش ده‌درێته یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به پشكی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق كه چوار وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
عارف ته‌یفور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه، له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی به‌ركه‌وتی پارتی ده‌بێت له كابینه‌كه‌ی سوودانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و دوو وه‌زاره‌تی دیكه له‌خۆده‌گرێت و وه‌زاره‌تی دادیش به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی ده‌بێت.
تێبينيێك بنێرە: