هاتوچۆی دەربەندیخان: کۆمەڵێک پێشنیارمان خستۆتە ڕوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دەربەندیخان تۆنێل


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەڕمان کە بەنوسراویش ئاراستەی بەڕێز قائمقامی قەزای دەربەندیخانمان کردووە داوامان کردوە ئەم پێشنیارەنەی خوارەوەمان بۆ جێ بەجێ بکرێ .
١-لە دوای نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئەگەر هاتو ڕێگای ناوتاق قیرتاو بکرێ پێشنیارمان کردوە  بە دائمی ڕێگا نەدرێت بە  ئوتومبیلی بارهەڵگر  بە ناو تونیلەکەدا بڕوا ، وە ڕێگای بارهەلگر بە دایمی  لە ناوتاقەوە بروات ئەمەش باشترین ڕێگا چارەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان کە ئاماری ئەمسال لەکۆی گشتی ( ٥٨ )ڕووداو  ( ٤٤ )  رووداویان ئوتۆمبێلی  بار هەلگر بووە .
٢-ڕێگای تونیل تایبەت بکرێت تەنها بۆ ئوتۆمبێلی تایبەت ئەوەش چەندین سودی ئەبێت لە زۆر روەوە کە جگە لە کەمکردنەوەی ڕوداوەکان تونێڵەکەش پاڕێزراو تر ئەبێت لەڕووی پاک ڕاگرتن و ڕووناک کەرەوەو تەنانەت دەتوانرێ هەواکێشیشی بۆ دابنرێ .
۳-بە قیرتاو کردنی ڕێگای ناوتاق ئەوا بۆ حاڵەتی گرفتەکانی هاتووش چارەسەرێکی باش دەبێ وەک و بەدیل وە هەروەها لە زۆر گرفتی هاتووچۆ ڕزگارمان دەبێ و سەلامەتی زیاتریش بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دەستەبەر دەبێ .وە ئێمە دڵنیاین لە دڵسۆزی بەڕێز قائمقام ئەگەر ئەو پێشنیارەمان بەهەند وەربگرن وە هەوڵێکی تەواو بدەن بۆ ئەو مەبەستە  ..بەهیواین بەزووترین کات کاری لەسەر بکرێت بە جێ بەجێ کردنی پێشنیارەکەمان و دابین کردنی ڕێگایەکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانمان .
٤-ئەو چارەسەرەش دەشێ چارەسەرێکی کاتی بێت تا تەواو بوونی دووسایی سەرەکی ( دەربەندیخان – زەڕایەن) .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم