ڕەزامەندی ئەمریکا لە سەر ئازادکردنی بەشێک لە پارە بڵۆکە کراوەکانی ئێران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کۆریای باشوور ئەمریکا ئێران


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند که ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی لەسەر ئازاد کردنی بەشێک لە داراییە بڵۆکە کراوەکانی ئێران دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم بەرپرسی کۆرییە ڕۆژی پێنجشەممە وتیشی: بڕیارە ئەم گواستنەوەیانە لە ڕێگای بانکەکانی سویسراوە ئەنجام بدرێت.
ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی کۆریای باشوور ڕاشیگەیاند: لەڕاستیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی ڕەزامەندی خۆی لەسەر پلانی ئازاد کردنی بەشێک لە داراییەکانی ئێران لە ڕێگای بانکەکانی سویسراوه دەربڕیوە بەڵام چۆنییەتی گواستنەوەی هێشتا ڕوون نیە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەیش بەوە دەکات که هەر دوو حکومەتی کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتووێژیان لەسەر گواستنەوەی داراییەکانی ئێران بۆ سویسرا کردووە کە دەکرێت ئەم داراییانە لە ڕێگای ڕێککەوتننامەی بازرگانی مرۆڤ دۆستانەی سویسرا (SHTA) بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تەلەفزیۆنی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە: ڕێککەوتننامەی بازرگانی مرۆڤ دۆستانەی سویسرا (SHTA) دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە لە هەناردەکاران و ئەو کۆمپانیانەی سویسرا کە لە بەشەکانی خۆراک و دەرمان و پزیشکیدان که کاناڵێکی دانەوەی سەلامەتیان لەگەڵ بانکێکی سویسرا هەیە و لەم ڕێگایشەوە، هەناردە کردنی کاڵاکان بۆ ئێران گەرەنتی دەکرێن.
ڕۆژی ڕابردوو عەبدولناسری هیمەتی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران ئاماژەی بەوە کردبوو پارەکەی ئێران لە کۆریا ۷ ملیار دۆلارە و دانەوەی کۆریا بە ئێمە بە یەک میلیار دۆلار دەست پێدەکات.