ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بوونی هێزەکانی ناتۆ بە بڕیار و ڕەزامەندی بەغدایە

(0) / / جهان / قاسم ئەعرەجی زایەڵە ناتۆ عەبدولئەمیر یارۆڵا


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

قاسم ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ناتۆ لە عێراق بە مۆڵەت و بڕیاری حکوومەتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامە فەرمییەکەی نووسینگەکەی ئەعرەجی جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە دانیشتنێکی هاوبەشی نێوان نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و نووسینگەی نوێنەرایەتی پەیمانی ناتۆ بە ئامادە بوونی نزار خەیرۆڵا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و عەبدولئەمیر یارۆڵا سکرتێری دەستەی هاوبەش و ژمارەیەک لە بەرپرسە ئەمنی و سیایییەکان بەڕێوەچوو، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتان بەپێی بەرژەوەندی و پێداویستییە ئەمنییەکانی خۆیان لە بەرزترین ئاستدا بڕیار دەدەن و وەک دیارە عێراقیش بۆ دابین کردنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆی هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت.
وتیشی کە بوونی ناتۆ لە عێراق بە ڕەزامەندی حکومەتی ئەم وڵاتەیە و عێراق سوود لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ باشتر و بەهێزکردنی توانا سەربازی و بەرگری و ئەمنییەکانی خۆی وەردەگرێت.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە بوونی ناتۆ لە عێراق بریتییە لە ڕاوێژکار و هێزە ئیداری و تەکنیکییەکان نەک هێزە سەربازییەکان.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە ئەم دانیشتنەدا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق بەپێی هاوسەنگی لە ناوچەیەکی پڕ ئاڵۆز بڕیار دەدات.
ئەو وتیشی ئەرکی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق تەنیا ڕاهێنانە و عێراق هیچ ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ پەیمانی ناتۆ واژۆ نەکردووە تەنیا لەنێوان هەردوولا چەندین نامە سەبارەت بە پشتیوانی و ڕاوێژکاری و ڕاهێنان ئاڵوگۆڕ کراوە.
فەرماندەیی هێزەکانی ناتۆ لە عێراقیش لە ئەم دانیشتنەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئەوان تەنیا ڕاوێژکاری و ناسەربازییە و ژمارەیان ۳۲۰ کەسە کە بریتین لە ڕاوێژکار و هێزە ئیداری و تەکنیکییەکان.
ئەو وتیشی کە بوونی هێزەکانی ناتۆ بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراقە و ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرن و بە هاوکاری حکومەتی عێراق چالاکی دەکەن تاکوو کارایی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق زیاد بکەن.