ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
(0) /
زایەڵە - لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت :
١-لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و یەک ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەکی (٦ ) پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن .
٢-لە پارێزگای سلێمانی یەک (١) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە .
٣-لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت .
٤-لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت.
٥-لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت (٧) قوتابخانەی نوێ دادەنرێت ، شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەک ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی .
وەزارەتی پەروەردە
٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٢
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: