ھە‌رێمی كوردستان مریشك ھە‌ناردە‌ی دە‌رە‌وە‌ دە‌كات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک هەناردە ئابووری


Oct 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند: بەرهەمی مریشک لە پێوستی ناوخۆ زیاترە و سەرۆکی کۆمەڵگەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوا لە حکومەت دەکات هاوکارییان بکات بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ دەرەوەی وڵات.

ڕایشدە‌گە‌یە‌نێت: دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى مریشك كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌بوه‌ و دۆخى خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆر خراپه‌، له‌ دهۆكه‌وه‌ تا گه‌رمیان خاوه‌ن كێڵگه‌کان له‌ زیاندان.

ئەوە‌شی خستە‌ڕوو، كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى ناوخۆ ده‌توانن پێداویستییەکانی هەرێم و عێراق پڕبكه‌نه‌وه‌، تەنانەت مریشكى هه‌رێم ره‌وانه‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وەی‌ وه‌كو توركیا، ئورده‌ن، عومان و ئیماراتیش بكەن‌، ته‌نیا حكومه‌تى هه‌رێم هاوكاریمان بکات.

راشیگەیاند، پێداویستى ساڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ مریشك، 145 هه‌زار تۆنە، به‌ڵام به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گاته‌ 400 هه‌زار تۆن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم