شاسوار عەبدولواحید: د. کازم فاروق هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ ڕایگەیاند، د. کازم فاروق هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە و خۆی گەشتی کردووە بۆ وڵاتی بەریتانیا و ئێستا لەوێ نیشتەجێییە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 29-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەو دۆخەی کە دەوترێت د. کازمی تێدایە دروستکراوە بۆ بیربردنەوەی قەیرانەکانە لەڕێگەی چەند پەرلەمانتارێکەوە کە خۆیان بە ئیسلامی و سەربەخۆ دەناسێنن، بەڵام لەژێرەوە سەربە دەزگا ئەمنییەکانی پارتی و یەکێتین."
وتیشی، "د. کازم لە ٢٢-٣-٢٠٢٢ لە فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتی کردووە بۆ بەریتانیا و لەئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێیە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بەو نەخۆشییەی کە لە سەرەتاوە باس کراوە، وەک جوڵانەوەکە قسەمان لەگەڵ کردووە و سەردانمان کردووە و هەواڵمان پرسیوە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان دەربڕیوە بۆی."
شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد، "چەندین جار داوامان لە د. کازم کردووە کە مووچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت، چونکە ئەو دەوامی نەکردووە، بەڵام ئەو تا ئێستاش وەریدەگرێت."
تێبينيێك بنێرە: