قائیمقامی دەربەندیخان لەسەر ئەرکی قائیمقامیەت ئەم هاوکاریانەی پێشکەش کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پڕۆژە دەربەندیخان ئابووری


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ماوەی مانگی (١٠) دا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر ئەرکی قائیمقامیەت هاوکاری پێشکەش بە هەندێ فەرمانگە و بۆ تەواو کردنی هەندێ پڕۆژە کراوە.
قایمقامیەتی  دەربەندیخان  ڕایگەیاند،  بە پێی توانا بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی دام و دەزگا ئیداریەکان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و  خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان. بڕی (1,505,000) ملیۆنێك و پێنج سەدو پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بۆ جێبەجێکردنی ڕاکێشانی بۆری ئاو بۆ گەڕەکی (42) کان بە درێژایی (200) مەتر. بڕی (1,555,000) ملیۆنێك و پێنج سەدو پەنجا و پێنج هەزار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند شوێنێکی وەستانی هاوڵاتیان بۆ پاس. بڕی (932,000) نۆ سەدوسی و دوو هەزار دینار بۆ ئامادەیی دەربەندیخان.
بڕی (700,000) حەوت سەد هەزار دینار بۆ قوتابخانەی ڕاپەڕین.
ڕونیشکراوە،  بڕی (300,000) سێ سەد هەزار دینار بۆ شۆفێری تەنکەری ئاو بەمەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ گەڕەکی (42) کان.بڕی (1000,000) یەک ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی بۆ ڕاپەڕاندنی کار و ئەرکی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی قەزای دەربەندیخان.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم