ڤیستیڤاڵی هەنار بە 950 ملیۆن دینار فرۆش کۆتایی هات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەنار هەڵەبجە کوردستان ئابووری کشتوکاڵ


Oct 31, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند ڤیستیڤاڵی هەنار بە 950 ملیۆن دینار فرۆش کۆتایی هات.
کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند، فیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجە كاری هاوبه‌شی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یە به‌ چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ ئیداریییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌،بە بەشداری نزکەی ( 700خاوەن بەرهەمی خۆماڵی ،250هەزار گەشتیار،یەک هەزار ڕاگەیاندنکار و 950 ملیۆن دینار فرۆش)و بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو سێ ڕۆژی خۆی سەرکەوتوانە بەڕێکرد .
هێما بەوەشکراوە،  دووبارە سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو دەزگاو دامەزراوانەی هاوکارمان بوون(جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە ، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ،بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی ناوشار،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ،یاریدەدەریەتی ئاسایشی هەڵەبجە،شارەوانی هەڵەبجە،کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ئیدارەی شاری یاری هەڵەبجە .
باسلەوەشکراوە، بە هیواین بەسوود وەرگرتن لە پێشنیار و سەرنج وڕەخنەکانتان، بە پشتبەستن بە ئەزموونی چەند ساڵەمان فیستیڤاڵی ساڵی داهاتوو فیستیڤاڵێک بێت لە ئاست چاوەڕوانی دڵسۆزانی شار و پەرۆشی بەشداری خاوەن بەرهەمەکان و ئەو ژمارە بێ وێنەیەیی  گەشتیارداندا بێت .
ئامادەکردنی- کامەران   کەریم