وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: وەزارەتی کارەبا ناچارە قەرزەکانی کۆ بکاتەوە
/
/
زایەڵە
کارەبا
قەرز
کوردستان
زایەڵە - ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار، هاوبه‌شه‌كانی کارەبا قەرزداری وەزارەتی کارەبان ، تەنیا 10% داهاتی وەزارەتی کارەبا بۆ پرۆژەکانی وەزارەتە، باقییه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی دەگەڕێتەوە.
وتیشی، وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به کار و پرۆژەکانی بدات.
پێشتر چەندین جار ئاسانکاری وەک داشکاندنی (15%) لە کرێی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کرا و، ئێستا بە شێوەی کردنی بە قیست ئاسانکارییان بۆ دەکرێت. هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستانە، كه له قۆناغی یه‌كه‌می هەر كیلۆ وات کاتژمێرێک بۆ ماڵان به دوو سه‌نته.
لە سيستەمی پریپەیدا، ده‌ستكاری نرخی کارەبا نه‌كراوە، تەنیا سه‌ری مانگ کرێی کارەباکە دەدرێت، بە هۆیەوە هاوڵاتی ده‌ستی پێوه دەگرێت و زیاتر لە پێویستیی خۆی بەکار ناهێنێت و کارەباکەشی 24 کاتژمێرییە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا خواست لەسەر کارەبا 3 هه‌زار و 500 میگاواته. له زستانی ڕابردوو بۆ 7 هه‌زار مێگاوات بەرز بووەوە. ئەگەر خواست لەسەر کارەبا دوو بەرانبەر بەرز ببێتەوە، قەرەبوو کردنەوەی ئاسان نییە.ئێستا بارودۆخی كاره‌با باشه و له هه‌ندێک ناوچه 20 كاتژمێرە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: