ئێران گەمارۆی خستەسەر ٨ بەرپرس و ناوەندی کەنەدی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران گەمارۆ کەنەدا


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکوو کاردانەوەیێک، چەند بەرپرس و ناوەندی کەنەدی خستەلیستی گەمارۆکانیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند وەکوو کاردانەوەیێک چەند کەسایەتی و ناوەندی کەنەدی بە هۆی پشتگیریی لە تیرۆر و تاقمی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق، هاندان بۆ کردەوەی تیرۆریستی و توندوتیژی دژی گەلی ئێران، بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەبارەی ئێران و بەشدارییان لە گەمارۆخستنەسەر و زیاتر کردنی گوشارەکان لەسەر ئێران، خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە.

گەمارۆکان چەند بەرپرسی وەزاەتی وەزارەتی دەرەوە، پەرلەمان، بەرگی و ناوەندی میدیایی کەنەدی گرتۆتەوە.