بەردی بناغەی ئەندەرپاسی فاروق مەلا مستەفا دانرا

(0) / / کردستان / زایەڵە فاروق مەلا مستەفا ئەندەرپاس سلێمانی


Nov 04, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و فاروق مەلا مستەفا و لێپرسراوانی تری حکومی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە، پڕۆژەی دروست کردنی (ئەندەرپاسی فاروق مەلا مصطفی) ی ڕاگەیاند.
 لای خۆیەوە  سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بە گرنگیی و بایەخی پڕۆژەکە کرد لە کەمکردنەەی قەرەباڵغیی لە خزمەتی شاری سلێمانی کرد دواتریش سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکاری کرد لەزوو هاتنە پێشەوەو تەواوکردنی دیزاینی پڕۆژەکە.
 تەواوکردنی ئەندەرپاسەکە دەبێتەهۆی چارەسەركردنی كێشەی (U-turn)ی سەر شەقامی مەلیك مەحمود نزیك شاری پزیشکی فاروق و ئاسان كردنی هاتوچۆ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودەوە بۆ  گەرەكەكانی كازیوە و ئیبراهیم ئەحمەدو هیوا و پەری و رێگەدان بە (U-turn) لەسەر شەقامەكە بە ئاستی جیاواز كە ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك محمود.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم