نوقڵێک لەشێوەی جگەرە دەستی بەسەردا دەگیرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند نوقڵێک لەشێوەی جگەرە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردەوە ، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەبوونی جۆرێک نوقڵ لەمارکێتەکاندا کەلەشێوەی جگەرەدا دروستکراوە و بەڕێگەی قاچاغ داخڵکراوە،دەست بەجێ و هەر ئەم شەو بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی و لێپرسراوی چاودێری وسەلامەتی خۆراک سەردانی چەند شوێنێکی گومانلێکراویان کردو دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لەو کاڵا یەدا و سزای ئەو کەسانەش دەدرێت کە ئەو کاڵایەیان هێناوەتە ناوشاری هەڵەبجە.
تەندروستی هەڵەبجە داوا لە باوکان دایکانی بەڕێز دەکات پێویستە زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەهەر جێگایەک هەر شتێکی گومانلێکراویان بینی دەست بەجێ تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: