نرخی پارەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە هەولێر ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدەی ئەهلی هەولێر کارەبا کوردستان


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەمڕۆ یەك شەممە لە شاری هەولێر نرخی پارەی مۆلیدە ئەهلیەكان ڕاگەیەندراو نرخەكە بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار و500 دینارە.
قارەمان مەولوود لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند ،  مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 10 بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار و500 دینارە ئەمە لەكاتێدایە لە مانگی پێشوو نرخی هەر ئەمپێڕێك لە نێوان 16 هەزار بۆ 18 هەزار دینار بوو.
جێگەی باسە، لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران هەمیشە  باسیان لەدابینكردنی پێداویستیە سەرەكیەكانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان كردووە، بەڵام تائێستا سێكتەری كارەبا یەكێكە لەو سێكتەرانەی كە نەتوانراوە وەك پێویست لە خزمەت هاوڵاتیان بێت و هاوڵاتیان بۆ دابینكردنی كارەبای ڕۆژانەیان پەنا بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان دەبەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم