سەرۆك كۆماری عێراق بەرەو شەرم شێخ بەرێكەوت

(0) / / عراق / زایەڵە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار عێراق میسر


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی باڵای جیهانی كەشوهەوا بەرەو شەرم شێخ بەرێكەوت.
دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی یەكشەممە 6/11/2022 بە سەرۆكایەتی شاندێكی قەرمی خاكی وڵاتی جێهێشت بەرەو وڵاتی كۆماری میسری عەرەبی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جیهانی كەشوهەوا COP 27 كە لە شەرم شێخ بەڕێوەدەچێت.
سەرۆك كۆمار لە میانی كۆنفرانسەكەدا وتارێك پێشكەش دەكات كە تایبەتە بە كێشە ژینگەییەكان و گۆڕانی كەشوهەوا لە وڵات.
بەشێكی دیكەی وتارەكەی تایبەتە بە ئامانج و پلانەكانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا.