یەک بەرمیل نەوت لە عێراق بە  30 هەزار دینار دابەش دەکرێت

(0) / زایەڵە بەرمیل نەوت نرخی نەوت


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات کە نرخی هەر لیترێکی بە 150 دیناری عێراقی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، “لە ئەمڕوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا لە رێگەی کارتی سووتەمەنی دیاریکراو و بەڵگەنامە فەرمییەکانەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “نرخی نەوتەکە 150 دینارە بۆ هەر لیترێک واتە بۆ هەر یەک بەرمیل نەوت 30 هەزار دینارە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی عێراق بەشە نەوتی هەرێمی کوردستانی دابین کردووە، بەڵام بە نرخی زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، داوایان لێکردووین کە وەربگیرێت، بەڵام پێمان راگەیاندوون بەو نرخەی ئەوان دەڵێن قبوڵمان نییە، و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی کێشەی نرخەکەش چارەسەر بکەین و هاوتا بێت لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق”.