دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە نەیارەکان لە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە سوپا کۆمەڵە دیموکرات قەندیل زڕگوێز کۆیە


Nov 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەنسیم –ی ئێران ئەمڕۆ (دووشەممە 14-11-2022) بڵاوی کردەوە، "سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هێرشی تۆپ و مووشەکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گروپە جوداخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی کرد.
مانگی ڕابردوو هێرشەکانی سوپا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە نەیارەکان وەستێنرا و سوپای پاسداران ڕایگەیاند بەردەوامبوونی هێرشەکان بەندە بە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو حزبانە.