قوباد تاڵەبانی بۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعیەتی هەرێم دەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەمریکا قوباد تاڵەبانی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی لەگەڵ دو سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوە زیاتر زیانی گەورە بە شەرعیەتی حکومەت و دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەریەکە لە تێد باد و جۆنی ئێرنتس سیناتۆرانی ئەمریکا کۆبۆتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە.
لە راگەیەنراوی قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکە قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ سیناتۆرەکانی ئەمریکای رون کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.

قوباد تاڵەبانی وتی،  "دواخستنی هەڵبژاردن لەوە زیاتر، زیانی گەورە بە شەرعییەتی حکومەت و دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت و مەترسیش لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا دروست دەکات."

لە بەرامبەردا دو سیناتۆرەکەی ئەمریکا، پابەندیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و هاوڕابون کە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان گرنگ و پێویستە بۆ روبەڕونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.