ڕاگرتنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە سلێمانی خوێندن


Nov 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەبەر پاراستنی سەر وگیانی خوێندکاران وئاسایش وئارامی زانکۆی سلێمانی و دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئەمڕۆدا  جەختی کردەوە لە پشتیوانی داواکارییە ڕەواکانی خویندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە وپشتیوانی دارایی بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر وگیانی خوێندکاران وئاسایش وئارامی زانکۆی سلێمانی ودروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە ڕۆژی ٣ شەممە ١٥-١١-٢٠٢٢ وڕۆژانی دواتر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم