پێشبینی کەشوهەوا بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو
(0) /
زایەڵە - ده‌سته‌ی گشتی بومه‌له‌رزه و كه‌شوهه‌وای عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه؛ پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌شوهه‌واوه ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه له زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراق و به‌غداد بارانبارین به ڕێژه‌ی جیاوازده‌ست پێبكات و، له هه‌ندێك له شاره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو دروست ببێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كه ئه‌و شارانه‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاویان هه‌یه بریتین له شاره‌كانی میسان و كوت و دیاله و سلێمانی و هه‌ولێر.
هه‌ر له‌گه‌ڵ نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه‌شدا بایه‌ك له باشووری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات كه خێراییه‌كه‌ی له نێوان 20 بۆ 30 كیلۆمه‌تردایه له سه‌عاتێكدا و، پله‌كانی گه‌رما بۆ 3 بۆ 5 پله داده‌به‌زن
ئه‌مه له كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا به ڕێژه‌ی پێویست باران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌باریوه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێم مه‌ترسی وشكه ساڵی ده‌روست ده‌كات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: