100 ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامێكی هەولێر خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دینار هەولێر پڕۆژە قیرتاو


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گوژمەی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامێكی 20مەتریی هەولێر خەرج دەكرێت.
وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند، پرۆژەكانی قیڕتاوكردن لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە و بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژەكانی قیڕتاوكردن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (١٠٠،٧٩٣،٠٠٠) دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٢٠مەتری لە گەڕەكی نازنازی شاری هەولێر.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهای بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بە گوێرەی ڕێنماییە داراییەكان بە مەبەستی قیڕتاوكردنی ئەو شەقامە ٢٠مەترییەی گەڕەكی نازنازی شاری هەولێر خەرج دەكرێت.
ئەو شەقامە ڕۆژانە بە بەردەوامی هاتوچۆیەكی زۆری دانیشتووانی گەڕەكەكە و شوفێرانی شاری هەولێری بەسەرەوەیە و پرۆژەكەش كاریگەری لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو شوێنە هەیە.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم