پێنج هەزار کەس لە دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دادەمەزرێندرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە کشتوکاڵ ڤێتەرنەری دامەزراندن


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕزگار حەمەد خدر ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە سالانێکە بەهۆی قەیرانی دارایی لە کوردستان دامەزراندن نەبووە.

وتیشی، بەهۆی ئەو سیاسەتەی کابینەی نۆیەم هەیەتی بۆ بەسیستم کردنی دامەزراندنی پسپۆڕی بۆ دەستی کار لە کوردستان، بۆیە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان داوامان کرد دەرچوانی دانەمەزراو فۆڕم پڕ بکەنەوە تا ئێستا 11 هەزار و 23  فۆڕم پڕکراونەتەوە.

باسی لەوەکرد، دوای ووردبینی بۆ ناوەکان لەو ژمارەیە پێنج هەزار کەس دادەمەزرێن کە بەپێی پارێزگا و ئیدرە سەربەخۆکان دابەش کراون.

لەوانەش

لە پارێزگای هەولێر 1970 کەس

لە پارێزگای سلێمانی  2394کەس

لە پارێزگای هەڵەبجە 445 کەس

لە پارێزگای دهۆک 2096 کەس

لە ئیدارەی گەرمیان 990 کەس

لە ئیدارەی ڕاپەڕین 713 کەس

لە ئیدارەی زاخۆ 291 کەس

لە ئیدارەی سۆران 124کەس

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاوێژکارە‌كە‌ی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی  ، دوای دەرچوونی ناوەکان پاشان خوولیان بۆ دەکرێتەوە و دابەشی سەر پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەکرێن و مانگانە موچەیان بۆ دابین دەکرێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم