لەمەودوا فرۆشیاران و دەرمانخانەکان چیتر ناتوانن پارەی زیادە لەهاوڵاتیان وەربگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە دەرمانخانە دەرمان نرخی زیادە ئابووری تەندروستی


Nov 17, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. شێروان سادق بەڕێوەبەری گشتیی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێم رایگەیاندوە ، وەزارەتی تەندروستی پێداچونەوە بە نرخی دەرمان دەکات، لەئێستاشدا ھاوڵاتیانی کوردستان لەسەر (کیو ئاڕ) کۆدی دەرمان دەتوانن نرخە دیاریکراوەکەی لەلایەن حکومەتەوە بزانن، بەوەش ھاوڵاتی چیتر لەلایەن فرۆشیاران و دەرمانخانەکانەوە پارەی زیادەیان لێ وەرناگیرێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە، ئێستا دەرمانی پێویست بەشێوەی فەرمی ھاوردە دەکرێت، تیمەکانیان بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی بازگە و خاڵە سنورییەکان، ڕێوشوێن دەگرنەبەر و چاودێری دەکەن، بەوھۆیەشەوە ڕێگرییەکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ کراوە و ئێستا بە ئاستێکی بەرز کۆنترۆڵ کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەرمانەکان ستیکەری نوێی لەسەر دەدرێت و حکومەت چاودێرییەکی گەورە و جدی دەخاتە سەر بازاڕی دەرمان بۆ ئەوەی بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری لەو نرخە نەکرێت و ھیچ کەسێک فێڵ لە ھاوڵاتیان نەکات لە جۆر و کوالێتی دەرمان و نرخەکەی.
ئامادەکردنی- کامەران   کەریم