پرۆژەی بۆیاخکردن و ڕاکێشانی ئاو بۆ قوتابخانەی "سەلیم پیرك"ی بنەڕەتی جێبەجێدەکرێت
(0) /
پرۆژەی بۆیاخکردن و ڕاکێشانی ئاو بۆ قوتابخانەی "سەلیم پیرك"ی بنەڕەتی جێبەجێدەکرێت
زایەڵە - لەسەر ئەرکی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان پرۆژەی بۆیاخکردن و ڕاکێشانی ئاو بۆ قوتابخانەی (سەلیم پیرك)ی بنەڕەتی جێبەجێدەکرێت.
قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، دوای سەردانی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی (سەلیم پیرک)ی بنەڕەتی بۆ دیوانی قائیمقامیەت چەند داواکاریەك یان ئاڕاستەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان کرد کە خۆی دەبینیەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو و پیسبوونی دیواری ناو پۆلەکانی قوتابخانەکە.
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بڕیاریدا لەسەر ئەرکی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سەرجەم پۆلەکانی قوتابخانەکە بۆیاخ بکرێت و دواتر بۆری ئاو ڕابکێشرێت بۆ قوتابخانەکە.!
بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی سەلیم پیركی بنەڕەتی سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاڕاستەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان کرد بۆ هاوکاری و چارەسەرکردنی کێشەی قوتابخانەکە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: