عومرەكارێكی هه‌رێمی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەست دا
(0) /
زایەڵە - ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی "سینام ئیسماعیل فه‌تاح" لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌می 2022، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی "سینام ئیسماعیل فه‌تاح" تەمەن 68 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی پیرمام له سعوودیه كۆچی دواییكرد.
راشیگه‌یاندووه؛ ئه‌و ئافره‌ته ماوەی چەند رۆژێک بوو بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیەی کردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوێنێ ئەو عومرەکارە بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ کراوە لە شاری مەککەی پیرۆز و هەموو رێککارە تەندروستییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، به‌ڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.
تێبينيێك بنێرە: