کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێم، بەرپرسان و خەڵکی سلێمانی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرۆکی هەرێم نەسڕوڵڵا ڕەشنودی سلێمانی


Nov 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە.

لەم پەیامەدا کە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر بڵاوی کردەوە، نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی ئێران، وێڕای سەرەخۆشی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دیکەی بەرپرسان و هەروەها پارێزگار و لێپرسراوانی ئەو پارێزگایە، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.

دەقی پەیامەکە؛

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله و انا الیه راجعون

سەرەخۆشی ڕووداوەکەی سلێمانی کە گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی لێکەوتەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دیکەی بەرپرسان و هەروەها پارێزگار و لێپرسراوانی ئەو پارێزگایە و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم.

خوای مەزن ڕۆحی قوربانیان  بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

نەسڕوڵڵا ڕەشنودی

کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر