فرۆشتنی ئەم جۆرە جگەرە ئەلیکترۆنیە لە دەربەندیخان قەدەغەیە
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری کردنی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە (سۆپەرمارکێت و مارکێت و مینی مارکێت و چەند فرۆشگایەکیان کرد). بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لە نەفرۆشتنی (ڤایپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی) بە مێردمنداڵی خوار تەمەن (١٨) ساڵ .
بە پێچەوانەوە لە کاتی جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان ڕووبەڕووی سزای دارای و یاسای دەکرێنەوە. قائیمقامی قەزای دەربەندیخان داوا لە مامۆستایانی پەروەردەی و دایکان و باوکان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری خوێندکار و منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی دەربەندیخان و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07703507554)ـەوە بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە پەیجی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانەوە ناو و ناسنامەی پارێزراو دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: