وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان یەکێتی چین


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد و لەلایەن لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین و ستافی کونسوڵخانەکەوە پێشوازی کران، کە ئێوارەی 19ی 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو.

قوباد تاڵەبانی جێگری  سەرۆکوەزیرانی حکومەت و دابان شەدەڵە جێگری لپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەو مەراسیمەدا ئامادەبوون و پیرۆزیاییان لە کونسوڵ و گەلی چین کرد و رۆڵی ئەو وڵاتەیان لە پەیوەندییە هەمەلایەنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند.

هەروەها وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی  کە ئامادەی مەراسیمەکە بوون، پیرۆزباییان ئاراستەی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین کرد بەو بۆنە نیشتمانیەوە و تەئکیدیشیان لە پەیوەندی قووڵ و مێژوویی یەکێتی و پەرەپێدانیشی کردەوە.

کامەران کەریم