بەرگرى شارستانى سلێمانى چەند ڕێنماییەک لەبارەى بەکارهێنانى بتڵى غازى ماڵانە دەخاتەڕوو

(0) / / کردستان / زایەڵە بەرگرى شارستانى سلێمانى غاز بتڵەی غاز


Nov 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سلێمانى لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنان و پاراستنى بتڵى غازى ماڵان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە بەمجۆەرەیە:

هاوڵاتی خۆشەویست چەند ڕێنمای و زانیارییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنانی بتڵی (غاز) وە شێوازی سەلامەتی بەکارهێنانی لە ماڵاندا پێویستە بیزانیت، تاوەکو لە کارەساتی دڵتەزێن بەدووربیت.

یەکەم- بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.

دووەم-  نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام.

سێیەم-  بە هیچ شێوەیەک نابێت بتڵی غاز لەشوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشت خانە.

چوارەم- کردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لەکاتی پێویستی و ئیش کردندا وە کوژانەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەک تەنها کوژانەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.

پێنجەم- لەکاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بکار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بتڵی غازەکە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەکار هێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.

شەشەم- ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لەشوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوی دروست بوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت،

حەوتەم- کاتێک هەست بەبۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروست کردنی (تهویە)یە واتە دەرچە بۆ دەرچونی غازەکە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە و چووونە دەەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونکە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.

هەشتەم- بەهیچ جۆرێک ئامێری موبایل و نابێ ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچونی غاز تیایدا ڕوویداوە چونکە بەکارهێنانی و پەیوەندی کردن بە موبایل مەترسیدارە لەم حاڵەتەدا.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم