ئاگاداریەک بــۆ دانیشتوانـی قــەزای سەیدســـادق و دەووروبـــەری
/
کردستان
/
زایەڵە
زانکۆ
سیستەمی غازی شل
سەید سادق
زایەڵە - لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند دەبێت ئەوانەی سیستەمی غازی شل، تانکی (LPG) ) بەکاردێنن لە نێوماڵەکان، کارگەکان، دوکان دا، بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان سەردانی بنکەکانی بەرگری شارستانی بکەن.
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دانیشتوانی قەزاکەمان ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین بە تایبەت ئەو ماڵانەی کە ( سیستەمی غازی شل ، تانکی (LPG) ) بەکاردێنن لە نێوماڵەکان ، کارگەکان ، دوکان دا، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بنکەکانی بەرگری شارستانی ( سەیدسادق - مەولەوی) (حریق) بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پشکنینی سیستەمەکەکانیان تا نە بێتە هۆی دروست بوونی ڕووداوی دڵتەزێن و نەخوازراو .
وتیشی، داواکارین لە هاووڵاتیان ، مامۆستایانی ئاینی ، چالاکەوانی مەدەنی ، رۆشنبیران ، مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندن، موختاری گەڕەکەکان، پێویستە بە هەموو لایەکمان هاوکاری تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی بکەین و هاووڵاتیان ئاگادار بکەین لە مەترسی ئەو کارە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: