ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبای دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان کارەبا


Nov 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕوونکردنەوەیەکی هاوبەش لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبا
 قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەڕاگەیەنراوێکیاندا ئاشکرایکرد، لەوەڵامی داواکاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ زیادکردنی کارەبا بۆ قەزای دەربەندیخان بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بۆ زیادکردنی کارەبای دەربەندیخان مەرجی دانانی پێوەری زیرەک دانراوە بەو مەرجە زیاد دەکرێت لەبەر هەمان هۆکار قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دانانی پێوەری زیرەکی بۆ ئەم قۆناغە ڕەتکردەوە. هەروەها داوای کرد کارەبای دەربەندیخان زیاد بکرێت بەبێ هیچ مەرجێك.
ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان
کارەبا و بەرچاو ڕوونی هاووڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان ئەرکی چاکسازیە لە ناو تۆڕەکانی کارەبای سنووری شارەوانی دەربەندیخان،و لە کاتی بوونی هەر گرفتێک لە کات و ساتی خۆیدا بە دەم پەیوەندیەکانەوە دەچین ناهێڵین کێشەکان بەردەوام بێت.بەڵام دانانی بەرنامەی کارەبا لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتمانە هەرچەندە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێز قائیمقام لە پەیوەندی بەردەوامین لەگەڵ کۆنترۆڵی دابەشکردن بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بە دەربەندیخان بدرێت و شەو ڕۆژ لە گفتوگۆداین... دیارە کاریگەری وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی لۆد هاوکارمان نیە لە بەدەست هێنانی ئەنجامی هەوڵەکانمان . ئەمەش مانای ئەوە نیە بێخەم بین و  گوێ بەم گرفتە نەدەین، بەردەوام لە گەڵ هاوکارانمان لە کۆنترۆڵ و ب.گشتیمان لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم