بە دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ كۆبونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی هەرێم


Nov 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە هاوینەهەواری دووكان دەستیپێكرد و ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش بەشداری كۆبونەوەكەیە.

لە ئێستادا كۆبونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوەو جگە لە سەرۆكی پارتی و نەوەی نوێ، سەرۆكی سەرجەم حزبەكانی هەرێم بەشداری كۆبونەوەكەن.

لەبارەی كۆبونەوەكەوە، سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاند، یەكێتی بانگهێشتی كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ دەبێت لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عیراق و  یەكێتی لەم كۆبوونەوەیەدا كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی بەبێ رەچاوكردنی ژمارەی كورسی و لەسەر بنەمای یەكدەنگی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان بانگهێشتكردووە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم