فڕۆکەخانەی سلێمانی: مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتکردن لابرا

(0) / / کردستان / زایەڵە فڕۆکەخانە سلێمانی گەشت کۆڕۆنا


Dec 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی راگەیێندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی  لە ئەمرۆ پێنجشەممە یەکى کانوونى دووەمى 2022، کار بە بەڵگەنامەى نێودەوڵەتیى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا نەکرێت بۆ ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن یان بەپێچەوانەوە، ئەگەر ئەو گەشتیارانە عێراقى بن یان بیانی.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 458 هەزار و 874 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە حەوت هەزار و 468 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

جێی باسە رۆژی 30ى تشرینى دووەمى 2022، وەزارەتى تەندروستیى عێراق سێ بڕیارى لەبارەى کۆرۆنا دەرکرد و ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کردووە و بەگوێرەى نووسراوەکە، بڕیاردراوە لە رۆژی پێنجشەممەوە یەکى کانوونى دووەمى 2022، کار بە بەڵگەنامەى نێودەوڵەتیى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا نەکرێت بۆ ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن یان بەپێچەوانەوە، ئەگەر ئەو گەشتیارانە عێراقى بن یان بیانی.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم