هۆشداری دەدرێت؛ کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا نیشتمانی سلێمانی


Dec 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژ لە دوای رۆژ کارەبای نیشتیمانی کەم بێتەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و دابەزینی پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی رۆژ لە دوای رۆژ بڕی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم بێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 30 ساڵە دەسەلاتدارانی هەرێم و كابینە یەك لەدوای یەكەكانی هەرێم نەیانتوانیوە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابینبكەن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم