قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتریی هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە حەسارۆک ساسان عەونی


Dec 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ساسان عەونی ڕایگەیاند؛ چوار بیری دیكەی ئاوى خواردنەوە لێ دەدرێن و دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەرۆش دەستیپێكردووە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتری لە 8ی حەسارۆك لەسەر داهاتی 100%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد و دوای تەوابوونی ئەو شەقامەش، شەقامە 60 مەتری و 40 مەترییەكانی دیكە تەواو دەكرێن، گوتیشی دەست بە دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك كراوە. سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەلایەن حكوومەتەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی كوردستان ساسان عەونی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە لە هەر شوێنێك پێویست بە خزمەتگوزاری بكات، حكوومەت خزمەتگوزارییان پێ دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/12/2022، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەك بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تیمەكانی شارەوانی، قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتریی 8ی حەسارۆك دەستیپێكرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاری پرۆژەكانی ئەو گەڕەكە كرد.

ساسان عەونی بە بۆنەی دەستپێكردنی قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتریی 8ی حەسارۆك بۆ دەزگەكانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: ئەو پرۆژەیە لەسەر داهاتی 100%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و دوای تەواوكردنی ئەو شەقامەش شەقامە 60 مەتری و 40 مەترییەكانی دیكە تەواو دەكرێن. سەبارەت بە لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە، ساسان عەونی، گوتی: تاكوو ئێستا چوار بیری ئاو لێدراون و لە بەرنامەدایە لە داهاتوویەكی نزیكدا چوار بیری دیكەش لێ دەدرێن، لەبارەی تۆڕی ئاو و ئاوەرۆش گوتی: دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ دەستیپێكردووە و لەكاتی ئاوەدانبوونەوەی زیاتری گەڕەكەكە، بەرنامە و پلانی دیكەمان بۆی هەیە، دڵنیایی دایە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك كە حكوومەت بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی گەڕەكەكە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم