سیستەمی غازی شل لە کەلار رادەگیرێت و لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێک دەهێرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ لە دیوانی قایمقامیەت، شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار لە گەڵ لیژنەی سیستەمی غازی شل (LPG) کۆبوویەوە.
قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لە پێناو بەرژەوندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان بڕیار درا .
١-داخستنی ئەو کۆمپانیانەی کە لە بواری غازی شل کار دەکەن ، پێویستە لە ماوەی سێ ڕۆژ دا سەردانی لیژنەی پەیوەندی دار بکەن لە قایمقامیەت بۆ وەرگرتنی رێنمایی پێویست.
٢-راگرتنی کارکردن بە سیستەمی غازی شل لە ماڵان و شوێنە گشتییەکان ، لە ئەمڕۆوە ، پێویستە لە ماوەی سێ ڕۆژ سەردانی لیژنەی پەیوەندی دار بکەن لە قایمقامیەت، بە ئەنجامدانی پشکنین و دڵنیا بوون لە سلامەتی سیستەمەکەیان ، بە پێچەوانەی رێێکاری یاسایی بەڕامبەریان دەگرینبەر و سەلامەتی گیانی و ماڵی خۆیان هاوسێکانیان دەکەوێتە ئەستۆ.
٣-ئەو هاوڵاتیانەی کە وەستان و لە بواری دانانی سیستەمی غازی شل لە ماڵان و شوێنە گشتییەکان کار دەکەن ، پێویستە کاری نوێ رابگرن و لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی لیژنەی پەیوەندی دار بکەن لە قایمقامیەت بۆ وەرگرتنی رێنمایی پێویست.
٤-بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی لایەنی پەیوەندی دار و لیژنەی ناوبرا نابێت هیچ سیستەمێکی غازی نوێ دابنرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: