دادگای نەزاهەی گەرمیان لە هاتنەناوەوەی چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگادار کراوەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەزاهە دادگا کەریم عەلی


Dec 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە ڕایگەیاند دادگای نەزاهەی گەرمیانمان لەهاتنە ناوەوەی چەندئۆتۆمبێلێک ئاگادار کردۆتەوە.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، ئەمڕۆ  سەردانی دادگای نەزاهەی گەرمیان و داواکاری گشتی گەرمیانمان کرد و  ئاگاداریانمان کردەوە لە دۆسێی هاتنەناوەوەی ۸۳ ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێل لە دەروازەی پەروێزخانەوە . شایەنی ئاماژە پێدانە ئەو ئۆتۆمبێلانە زیاد لە ماوەی یەک ساڵ دەبێت لە دەروازەی ناوبراو ڕاگیراون و پێشتر وەزارەتی دارای فرمانی گەڕاندنەوەیانی دابوو بە بیانوی ئەوەی بەبەڵگەنامەی ساختە داخلکراون و خوارمۆدێلن  . بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هێنرانە ناوهەرێمی کوردستانەوە .

ئەوئەندامەی ئەنجومەنی  پارێزگای سلێمانی  وتیشی ،  ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێهێناو چاوەڕوانین لە ڕێگای دادگاوە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر .

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم