سەرکۆماری عێراق: جەخت لە بەرپرسیارێتی هاوبەش بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی دەکەینەوە

(0) / / عراق / زایەڵە گەندەڵی عێراق عەبدوللەتیف رەشید


Dec 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید جەختی لە بەرپرسیارییەتی هاوبەش لەنێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا کردەوە.

سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید جەختی لە بەرپرسیارییەتی هاوبەش لەنێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا کردەوە.

عەبدوللەتیف رەشید بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرکۆماری عێراقدا هاتووە، "لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، جەخت لە بەرپرسیارێتی هاوبەش لە نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت دەکەینەوە بۆ ئەوەی دەزگاکانی چاودێری و دادوەریی بتوانن ئەم دیاردە مەترسیدارە بنەبڕ بکەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی ئابووری هەیە، هەروەها بۆ دابینکردنی یاسای پێویست بۆ ئەوە، لە پێناو بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا".

جێی ئاماژەیە، نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی نۆی كانونی یەكەمی هەموو ساڵێكی وەک رۆژی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دیاریکردووە.