پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: فراکسیۆنی یەکێتی هێزی ئەوەی هەیە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەکبخات

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی پەرلەمانی کوردستان سەرکۆ ئازادگەڵاڵی


Dec 12, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرکۆ ئازادگەڵاڵی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی  یەکێتی  لەبارەی بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر یەکێتی لەگەڵ پارتی نەگەیشتە رێککەوتن، دەتوانن بایکۆتی حکومەت بکەین یاخود بکشێینەوە، هەموو رێگاکان کراوەن، بەڵام لە پڕۆسەی سیاسی کوردستان ناکشێینەوە.
سەبارەت بە کاری پەرلەمانیش سەرکۆ ئازاد دەڵێت، تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە کە فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەکات، بەڵام لە ئەگەری رێککنەکەوتن، فراکسیۆنی یەکێتی دەتوانێت دانیشتنەکان پەکبخات، چونکە هێزی ئەوەی هەیە کە ئەو کارە بکات.
دەگوترا رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای کار و ئاڵۆگۆڕکردنی پۆست لەنێوان هێمن هەورامی و زانا مەلا خالید و دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، بەڵام وادیارە دەستەی سەرۆکایەتی رێککنەوتوون بۆیە دانیشتنەکە لەو بەروارە ناکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم