زانیاری نوێ لەسەر دابەش کردنی مووچەی مانگی 12

(0) / / کردستان / زایلە موچە هەرێم کوردستان


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

‌زایەڵە -بڕیارە دابەشكردنی موچەی مانگی ١١ خێراتر بكرێت و پێش هاتنی ساڵی نوێش دابەشكردنی موچەی مانگی ١٢ دەست پێیبكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەست كەوتووە، دوای بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ ناردنی 400 ملیاری دیناری مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێمی كوردستان، لەدوێنێوە گەنجینەكان ئاگادار كراونەتەوە داوا لە وەزارەتەكان بكەن لیستەكانیان ئامادە بكەن بۆ موچەی مانگی ١٢ و پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەرچەندە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوو تەواو دەبێت، بەڵام ئەگەر زوو پارەكەی بەغدا بگات و پێش سەری ساڵ كات بمێنێت، مووچەی ئەم مانگەش دابەش دەكرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم