ڕاگەیاندنی پڕۆژەی شەفافییەت بۆ خستنەڕووی سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە سلێمانی قوباد تاڵەبانی شەفافیەت


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی شەفافییەتی ڕایگەیاند بۆ خستنەڕووی سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.  

قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوکی خۆی ڤیدیۆیەکی داناوە و دەڵێت، "شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا، پرۆژەی شەفافییەت ڕادەگەیەنین."

دەشڵێت، "لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاوڵاتییان."

جەختیکردووەتەوە کە "شەفافییەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی پتەو لە دروستکردنی سیستەمێکی دارایی شەفاف و بۆ یەکەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان کاتددا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە کە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەکرێت."