پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەمینە نێچیرڤان بارزانی هەرێمی کوردستان


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌میشه‌ بێ جیاوازی کوردستان لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کار دەکەن بۆئەوەی وەکو هەمیشە "کوردستان وڵاتی کۆکەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت."

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "له‌ رۆژی جیهانیی که‌مینه‌کاندا، جه‌خت له‌ فره‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانیان ده‌که‌ینه‌وه‌."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی وه‌کو هه‌میشه‌ بێ جیاوازی کوردستان وڵاتی کۆکه‌ره‌وه‌ و لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت."