هەشت پۆلیسی فیدراڵی لە بۆسەیەکی داعش لە کەرکوک کوژران

(0) / / عراق / زایەڵە داعش پۆلییسی فیدراڵی حەویجە لوردستان تیرۆر


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە باشووری کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، "هەشت پۆلیسی فیدراڵی کوژراون."

 کەناڵی رووداو لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی کردەوە، لە نزیک گوندی سەفرە لە باشووری کەرکووک کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵی کەوتوونەتە "بۆسەیەکی داعشەوە" و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانەکەدا، "هەشت پۆلیسی فیدراڵی کوژراون."

 پۆلیسی حەویجە رایگەیاند، "لەدوای تەقینەوەی بۆمبەکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی داعشدا روویداوە."

بەپێی زانیارییەکان؛ جگە لە کوژرانی ئەو هەشت پۆلیسە فیدراڵییە، "چەکدارێکی داعش لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی فیدراڵیدا کوژراوە."

 بەپێی لێدوانی پۆلیسی حەویجە، کوژراوەکانی پۆلیسی فیدراڵی "لە لیوای دوون لە سنووری حەویجە."