داوای زیادکردنی مووچەی چینێک دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە پێشنەرگە سەوسەن محەممەد


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەوسەن محەممەد، سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند،ئەمرۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە رزگاربووانی ئەنفال کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردن و بەدواداچوون بۆ کێشە و گیروگرفتەکانیان و سبەی کە دەکاتە دووشەممە لەگەڵ وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەبنەوە.

بە وتەی سەرۆکی لیژنەی شەهیدان، کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری شەهیدان بۆ ئەوەیە لە هەندێک گیروگرفتی شەهیدان و رزگاربووانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسی ئاگاداریان بکەنەوە.

ناوبراو وتویەتیشی ، داوا دەکەین لە داهاتی چاکسازی لە مووچە کە بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، بەشێکی بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانبکرێت، چونکە پێویستە ژیانێکی باشتریان هەبێت و حکومەت ئاوڕیان لێبداتەوە، 

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتوە: "هەندێک گرفت و کێشە هەن کە ئاراستەی لیژنەکانمان کراوە و بەدواداچوونمان بۆ کردووە ئەوانەش بەشێک دەبن لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزیری شەهیدان.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم