کاتی ناردنی 400ملیارەکەی بەغداد دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا هەرێم بودجە کوردستان فازڵ نەبی


Dec 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی داهاتودا بەغدا 400 ملیار دینارەکەی هەرێم دەنێرێت و نیازپاکیی خۆی بەرامبەر هەرێم نیشانداوە.

 بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند،ناردنی 400 ملیارەکەی بەغداد کاتی زۆری ناوێت و لە سێ رۆژی داهاتودا دەگات، بەغداد نیازپاکیی خۆی بەرامبەر هەرێم نیشانداوە.

وتیشی ،تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە و بەم نزیکانە شاندەکەی هەرێم دەچنەوە بەغدا .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم