كارەبای سلێمانی لەبارەی نەدانەوەی قەرزەكانی كارەبا، هۆشداری بڕینی كارەبا دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سلێمانی قەرز


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، دەكەینەوە ئەوانەی لە (2) ملیۆن دینار زیاتر قەرزدارن لەماوەی (10) رۆژدا پاكتاوی قەرزەكانیان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی  بڵاویكردەوە: ئاگاداری گشت هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەكەینەوە ئەوانەی لە (2) ملیۆن دینار زیاتر قەرزدارن لەماوەی (10) رۆژدا پاكتاوی قەرزەكانیان بكەن.

لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیدا ئەوەش هاتووە:  بە پێچەوانەوە لەدوای ئەو ماوەیە كارەباكانیان دەبڕدرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم