پرسەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تەوەری کۆبوونەوەی سەركونسوڵی ئێران و پارێگاری هەولێر
(0) /
سەركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ پارێزگاری ئەو پارێزگایە دیداریان کرد و لەم دیدارەدا پرسەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تاوتوێ کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دووشەممە ١١ی ڕەشەمە لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دیداری کرد.
لەم دیدارەدا سەبارەت بە چەندین بابەتی جیاواز وەکوو کێشەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران ڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو دەروازەی سنوورییە و زیاترکردنی چالاکییەکانی کردەوە.
تێبينيێك بنێرە: