کاردانەوەی هادی چووپان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچکردنی بۆ ئەمریکا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا چووپان وەرزش لەشجوانی


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەناوبانگترین وەرزشوانی لەشجوانیی ئێرانی وڵامی ئەو پرسیارە ئەداتەوە لەباری کۆچکردنی بۆ وڵاتی ئەمریکا.

ئەوەندەی نەخایاندووە کە هادی چووپان قارەمانی بەناوبانگی لەشجوانی کە نازناوی (گورگی ئێرانی)یان لەسەر ناوە توانی لە کێبەرکێ مەسترئولەمپیای ئەمریکا خەڵاتی بەنرخی 400 هەزار دۆلاری بەدەست بهێنێت.

گورگی ئێرانی ئەم ڕۆژانە بووە بە مژاری سەرەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەواڵی کۆچکردنی ناوبراو بۆ وڵاتی ئەمریکا بڵاوەی کردووە و خۆی وادەڵێت: "کە زۆر کەس پێدەڵێن ئێستاکە کە ویزای ئەمریکات لەدەستدایە هەر لەوێدا بمێنەوە و سەرکەوتوویی زۆرتر بەدەست بهێنە. بەڵام من ئەو جۆرە سەرکەوتووییەم ناوێ کە تێدا وڵات فرۆشی هەبێت، هەموو ژیانی من وڵاتی ئێرانە و بە بێ وڵاتەکەم دەمرم".

چووپان پاش بەدەست هێنانی مەداڵی زێڕینی مەستێر ئولەمپیا، ئەو مەداڵەی پێشکەش بە خەڵکی ئێران و بەتایبەت پێشکەش بە هەموو ئافرەتانی بەشەڕەفی ئێرانی کرد و ئەو کارەی زۆر لای خەڵکی جوان بوو و پەسن کرا.